جاری وایە گۆڕانکاری چاوەڕوان کراو لە دوای نەشتەرگەری لووت لە سەر دەم و چاو دەبینرێت بۆ وێنە ئەگەر لووتێک بە ئێسکی پانەوە لە لایەن پزیشکێکی لێوەشاوە و پڕۆفێشناڵەوە بە جوانی و لە جێگایەکی دروستەوە باریک و تەسک بکرێتەوە بە گشتی کوڵم پڕتر و چاوەکان بازتر دەنوێنن. هەڵبەت ئەگەر لە جێگایەکی دروستەوە باریک و تەسک نەکرێتەوە کاریگەری پێچەوانەی دەبێت. هەندێک جار دەتوانرێت بە قیت کردنەوەی لووت کاریگەری پۆزیتیڤی لە سەر شیوازی لێوەکانی نەخۆشەکە دروست بکرێت جاری وایە بە راستکردنەوەی دورستی لووت شێوازی پێکەنین و بینینی پوکەکان لە کاتی پێکەنیندا چاک دەبێت.
سەرەڕای ئەمانە ئەگەر فاکتەرێکی زۆر نەرێنی لە سەر ڕوخسار هەبێت باشترین نەشتەرگەری لووتیش ناتوانێت لایببات و جوانیەکی ئەوتۆ بەو کەسە ببەخشێت. یەکێک لەو نەشتەرگەریانەی کە بە داخەوە زۆر لە لایەن خەڵکەوە نەناسراوە نەشتەرگەری چناکەیە کە زۆربەی جاران زۆر بە ئاسانی و تەنها بە بێ سڕ کردنێک ئەنجام دەدرێت و کێشەی کەمتریش لە نەشتەرگەری لووت دروست دەکات بەڵام جاری وایە کاریگەریەکەی زۆر لە نەشتەرگەری لووت زیاتر دەبێت چونکە چناکەی بەپاشدا شکاوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لووت زەق بێتەوە و لە ڕادەبەدەر قیت بێتەوە و رەنگە ئەو کێشەی کە ئەو کەسە پێی وایە هی لووتیەتی بە نەشتەرگەری چناکە بە شێوەیەکی باشتر چارەسەر بکرێت تا ئەوەی کە نەشتەرگەری لووتی بۆ بکرێت. جاری وایە لە چناکەی ئاسایی و نە زۆر بچووکیشدا بە گەورە کردنەوەی چناکە دەتوانرێ نەشتەرگەریەکی جوانتری لووت بۆ نەخۆشەکە بکرێت.
لووت لە سەر جوانی چ ڕۆڵێک دەبینێت؟ و لە سەر چ کەسانێکدا نەشتەرگەری لووت کاریگەرە؟
لووتی جوان خاوەن تایبەتمەندی هەندەسی پێناسە کاروە کە باس کردن لە وردەکاریە تایبەتیەکانی لەم کتێبەدا ئەستەمە بەڵام بە کورتی دەکرێ بڵێین کە لووتی ناشیرین ناهێڵی جوانیەکانی دیکەی ڕوخسار دەربکەون. لووتێکی جوان ئەگەر چی هەر وا بۆ خۆی دەتوانێ سەرنج راکێش بێت بەڵام لەوە زیاتر دەبێتە هۆی ئەوەی کە جوانیەکانی دیکەی دەم و چاو دەربکەون و ئەگەر ئەندامانی دیکەی دەم و چاو ناشیرین بن تەنانەی لووتێکی زۆر جوانیش ناتوانێت کاریگەریەکی ئەوتۆی لە سەر ئەو کەسە هەبێت و بە پێچەوانەوە تەنانەت لووتێکی مام ناوەندی لە ڕووی جوانیەوە دەتوانێت کاریگەریەکی زۆری لە سەر دەم و چاوێک کە لە بوارەکانی دیکەدا جوانە، هەبێت.
کەوابوو ئەو کەسانە زۆر لە نەشتەرگەری لووت قازانج دەبەن کە بەر لە نەشتەرگەری دەم و چاویان بێ کێشەتر و لووتیان ناشیرینتر بووبێت. هەڵبەت بە مەرجێک کە کێشەکانی لووتیان چارەسەر بکرێت. واتە بەر لە نەشتەرگەری هەر چەندە ئەندامانی دیکەی دەم و چاو ناشیرینتر و لووت بێ کێشەتر بێت کاریگەری نەشتەرگەری جوانکاری لووت کەمتر خۆی دەنوێنیت. کە لەم کاتانەدا وا باشترە کە بەر لە نەشتەرگەری لووت ئاوڕ لە کێشەکانی دیکەی دەم و چاو بدرێتەوە و ئەگەر بکرێت نەشتەرگەری ئەندامێکی دیکە بۆ ئەو کەسە پێشنیار بکرێت. هەڵبەت هەندێک جار نەشتەرگەری لووت دەتوانێت هەندێک لە کێشەکانی جوانی باشتر بکات بۆ نموونە هەندێک جار دەتوانێ گۆنای بچوکی ئەو کەسە گەورەتر وێنا بکات و تەنانەت کاریگەری لە سەر جوانی فۆڕمی لێوەکان و پوکی ددانەکان بێت.
شوێنی نەشتەرگەری لووت دەبێ کوێ بێت؟
لە سەردەمی پێشکەوتووی ئەمڕۆدا زۆربەی نەشتەرگەریەکانی وەکوو ڕینۆپلاستی و نەشتەرگەریە جوانکاریەکان لە ناوەندەکانی نەشتەرگەری یا لە کلینیکەکان ئەنجام دەدرێت کە لە وڵاتی ئێرانیش بە هەمان شێوەیە. لەبەر ئەوەی کە ئەم کارە لە ڕووی تێچوو و خەرجەوە بە بەراورد لە گەڵ نەخۆشخانەی نور و گشتی باشترە. بارودۆخ و کەرەستەکانی ژووری نەشتەرگەری و بەشی نەشتەرگەری لە ناوەندەکانی نەشتەرگەری هیچ جیاوازیەکی لە گەڵ نەخۆشخانە نور نییە. نەشتەرگەری زۆر قورس کە رەنگە پیویستی بە بەستەری بوونی درێژ ماوە هەبێت لە ناوەندەکانی نەشتەرگەری ئەنجام نادرێت.

